ئاژانسی ھەواڵی کیۆدۆی ژاپۆنی بڵاویکردەوە ، ئەمرۆ لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیراندا، وەزیرانی حکومەتی ژاپۆن دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و وەک چاوڕەواندەکرێت بەم نزیکانە حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی فۆمیۆ کیشیدای سەرۆک وەزیران پێکدەھێنرێت.

بە وتەی چاودێران، چاوەڕواندەکرا لە مانگی ئەیلولدا گۆرانکاری لە حکومەتی ژاپۆندا ئەنجامبدرێت، بەڵام سەرۆک وەزیران ئەو ھەنگاوەی پێشخستووە بەھۆی ئەوەی دەیەوێت بە زووترین کات سیاسەتی نوێی ئابووری جێبەجێبکات، چونکە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و سوتەمەنی نیگەرانییەکی زۆری لەوڵاتـەدا دروستکردووە.