نەتەوە یەکگرتووەکان: لە میانمار تاوانی دژی بە مرۆڤایەتی ئەنجامدراوە
کوردسات نیوز
٩ی ئابی ٢٠٢٢
تیمی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی میانماری سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر بەڵگەی کۆکردۆتەوە، سەبارەت بە پێشێلکاری مەترسیدار، کە دەگەنە ئاستی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵگەکان پێکھاتون لە تۆماری وێنە و ڤیدیۆ و بەڵگەنامە، سەرجەمیان بەڵگەن لەسەر ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و دژ بە مرۆڤایەتی لەسەرانسەری میانمار.
سوپای میانمار لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢١، کودەتای کرد و حکومەتی مەدەنی لەو وڵاتە کۆتایی پێ ھێنا و (ئون سان سوچی) ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتەی دەستبەسەر کرد.
دوای سەرکەوتنی کودەتاکە دەسەڵاتدارانی سەربازیی میانمار ھەڵمەتێکی خوێناویان لە دژی ئۆپۆزسیۆن دەستپێکرد.