میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویان کردەوە، ٣٠٨ ئەکادیمی و رۆژنامەنوس و نوسەر و ئەکتەری تورکیا و باکوری کوردستان لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشدا داوا لە حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن ، رێگری لە ئەگەری ھەر ئۆپراسیۆنێکی تورکیا بۆ ناو خاکی سوریا بکەن و نەبنە لایەنێک لەو ھێرشەدا .

ھەروەھا لە راگەینراوەکەدا ھاتوە، کە ھیچ پاساوێک بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە نییە و شەڕ لە بەرژەوەندی گەلی تورکیادا نابێت.

ئاماژەیان بەوەش کردوە کە خەرجییە زەبەلاحەکانی جەنگ و چەک، سەختی ئابوری ٨٤ ملیۆن کەس و سەختی ژیانی ڕۆژانە قوڵتر دەکەنەوە.