پنتاگۆن: لە جەنگی ئۆکراین ٨٠ ھەزار سەربازی روسیا کوژراون و برینداربوون
کوردسات نیوز
٩ی ئابی ٢٠٢٢
کۆلین کاھل یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بە پێی خەمڵاندنەکان لە سەرەتای ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین لە ٢٤ی شوباتی رابردوو، تا ئێستا ٨٠ ھەزار روسی کوژراون و برینداربوون.
رونیشیکردەوە، سوپای روسیا ٣ ھەزار بۆ ٤ ھەزار زرێپۆشی لەدەستداوەو بەھۆی کەمبوونەوەی مووشەکی دوورمەودا و تەکنیک بەرز بەتایبەت مووشەکی جۆری کروز دووچاری قەیران بووەو ناچار بووە تەنھا بۆ کاتی نائاسایی و لەناکاو مووشەکەکانی بەکاربھێنێت.
سەبارەت بە زیانەکانی ئۆکراینیش یاریدەدەری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لایەنی ئۆکراینیش زیانی زۆری بەرکەوتووە بەڵام ھیچ ئامارێکی کوژراوانی ئاشکرا نەکرد.



