سوپای چین ڕاھێنانی سەربازیی دەریایی و وشکانی لە دەوروبەری دوورگەی تایوان دەستپێکردووە
٨ی ئابی ٢٠٢٢
فەرماندەیی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی سوپای چین بڵاویکردەوە، زۆربەی ڕاھێنانە نوێیەکان تایبەت دەبن بە چۆنیەتی بەرپەرچدانەوەی ژێر دەریایی و ھێرشەکان لە دەریاوە.
لەلایەکی دیکەوە جارێکی دیکە، وەزارەتی دەرەوەی چین بڵاویکردەوە، تایوان بەشێکی دانەبڕاوە لە وڵاتەکەی و ڕاھێنانە سەربازییەکانیش ئەرکی ئاسایی سوپایە بەسەر سنورە دەریاییەکانی چین و پشت بەستە بە یاسا و ڕێنماییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
لەبەرامبەردا وەزارەتی بەرگری تایوان ڕایگەیاند، بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکانی سوپای چین، فڕۆکە و کەشتی جەنگی ناردووەتە سنورە دەریاییەکانی بۆ وەڵامدانەوەی ھەر مەترسییەک کە بۆسەر درووگەی تایوان دروستببێت.