ئەردۆغان: سورین لەسەر دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا
کوردسات نیوز
٨ی ئابی ٢٠٢٢
ئەردۆغان لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی باڵیۆزانی تورکیا لە ئەنقەرە رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گروپە چەکدارەکان و بڕیاری دروستکردنی ناوچەی ئارام بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لەباکوری سوریا وەک خۆیەتی، بەمنزیکانەش بازنەکانی پشتێنەی ئەمنی بە کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی تر لە باکوری سوریا یەکدەخرێن.
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەکانی بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی ناوخۆیی لە سوریا و گەرەنتی سەقامگیری لە عێراق و لوبنان و فەڵەستین و یەمەن و ئەفغانستان و لیبیا.