وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی مەترسییەکانی گروپ و میلیشیا چەکدارەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندووە، زۆرینەی گروپ و میلیشیا چەکدارەکان لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ھاوپەیمانی ئێرانن و لەلایەن ئەو وڵاتەشەوە بەھەموو جۆرێک ھاوکاری و پشتیوانی دەکرێن و چەندین جۆری چەک تەقەمەنی و پێداویستی سەربازیی ئێرانیشیان بەدەستەوەیە.

 ئاماژەی بەوەشکردوە، دەسەڵاتدارانی چین پشتیوانی ئەو گروپ و میلیشیا چەکدارانەی ھاوپەیمانی ئێران دەکەن و بەڵگە و زانیاری وردیشیان لەبەردەستدایە کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی بەدەست گروپەکانی ھاوپەیمانی ئێرانەوەن لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، چین دابینی کردوە