"ریاز مەنسور" نێردەی فەڵەستین لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش بەرپرسیارێتی دوژمنکاریی ئیسرائیل بەرامبەر ھاوڵاتیانی فەلەستین بگرێتە ئەستۆ و دوایین پێشھاتەکان تاووتوێ بکات. 

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرت سەبارەت بە دوایین پێشھاتەکانی رەوشی کەرتی غەززە دەخرێتەڕوو، دواتر لە دانیشتنێکی داخراودا رێگە چارەکان تاووتوێ دەکرێن. 

ئەو کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە لە رۆژی ھەینییەوە ئیسرائیل بۆردوومانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد، بۆردوومانەکەش بە ئاگربەستێکی نێوان بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی و ئیسرائیل لە شەوی رابردووەوە راگیراوە.