چین: ئەمریکا ھۆکاری راگرتنی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و بەیجینە
کوردسات نیوز
٨ی ئابی ٢٠٢٢
(وو چیان) وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین رایگەیاند/ سەردانەکەی (نانسی پیلۆسی) سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان، ھۆکاری ئەو رەوشە شڵەژاوەیە کە لە گەروی تایوان دروست بووە و ھەر بەو ھۆکارە چین بریاری راگرتنی دانوستانەکانی لەگەڵ واشنتۆن داوە لە چەند بوارێکدا ، بۆیە دەبێت ئەمریکا سزای توند وەربگرێت.
دوپاتیشی کردەوە، دەبێت ئەمریکا واز لە خەیاڵی کۆنترۆڵکردنی چین بێنێت لە رێی تایوانەوە .
سەردانەکەی ھەفتەی رابردوی پیلۆسی بۆ تایوان ، نارەزایی و کاردانەوەیەکی توندی چینی بەدوای خۆیدا ھێنا و لە رێی راگرتنی ھێڵەکانی گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن و تاقیکردنەوەی موشەکی بەسەر تایواندا، چین وەڵامی ھەنگاوەکەی ئەمریکای دایەوە .



