وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، سوپای وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لەناو قووڵایی خاکی لوبناندا.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا کە کەناڵی 15ـی ئەو وڵاتە رایگەیاند: "فەرماندە و سەربازانی سوپا بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبن لە چالاکییە سەربازییەکانیان لە لوبنان بە ئامانجی لەناوبردنی مەترسییەکان و دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ دانیشتووانی باکور".
کاتز ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەکانی باکوری ئیسرائیل تەنیا بە داماڵینی چەکی حزبوڵا بەدی دێت.
هاوکات، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەریەکە لە ئێران و حزبوڵای بە "پێشێلکردنی سەروەریی خاکی لوبنان" تۆمەتبار کرد، ئەم لێدوانانەی کاتس لە کاتێکدا دێن کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان و لایەنی ئەمریکی بەردەوامن بۆ جێگیرکردنی ئاگربەست و دۆزینەوەی رێکخستنی نوێی ئەمنی لە باشوری لوبنان.
ئەم گرژییە راگەیاندنە لە کاتێکدایە، گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا جەخت لەسەر چەسپاندنی ئاگربەست، میکانیزمی کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشوری لوبنان و بڵاوەپێکردنی سوپای لوبنان لە ناوچە سنوورییەکان دەکرێتەوە.