مانۆڕەکەی چین لە دوای کۆتاییھاتنی سەردانەکەی "نانسی پیڵۆسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان دەستپێکرد و چەندین مووشەک و ھاوەنی ئاڕاستەی ناوچەکە کردووە. 
وەزارەتی بەرگری تایوانیش بڵاویکردەوە، بەنیازە فڕۆکەھەڵگر و کەشتی جەنگی رەوانەی ناوچەکە بکات بۆ وەڵامدانەوەی تایوان. 

پێشتریش وەزارەتی بەرگری تایوان رایگەیاندبوو، چین ٢٠ فڕۆکە و ١٤ کەشتی جەنگی رەوانەی دوورگەی تایوان کردووە بۆ بەشداریکردن لە مانۆڕەکە، رۆژی ھەینیش کۆشکی سپی داوای لە چین کرد مانۆڕە سەربازییەکەی و لێدوانە توندەکانی رابگرێت.

مانۆڕە سەربازییەکەی چین لە رۆژی پێنجشەممەوە دەستیپێکردووە و گەورەترین مانۆِرە کە لە دەوروبەری تایوان ئەنجامی دەدات، تیایدا نوێترین چەک و تەکنەلۆژیا سەربازییەکانی نمایش کرد.