ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێکردنی رەوشی غەززە کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٧ی ئابی ٢٠٢٢
ریاز مەنسور وەزیری دەرەوەی فەڵەستین رایگەیاند، پەیوەندیان بە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەندامانی تری ئەنجومەنەکە کرد و داوایان کرد، ئەنجومەنی ئاسایش بەرپرسیارێتی راگرتنی ھێرشەکانی ئیسرائیل لەسەر کەرتی غەززە لەئەستۆ بگرێت و ھێرشەکان ئیدانە بکات و پارێزگارییەکی نێودەوڵەتییش بۆ گەلی فەڵەستین دابین بکات.
وتیشی، ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش وەڵامی داواکەی فەڵەستینیان داوەتەوە و رێککەوتون رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و داخراو ئەنجام بدەن و ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تاوتوێ بکەن.