بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، چەندین جار لێپرسراوانی چین باسیان لەوە کردووە کە ئامادەن بۆ گفتوگۆ بە مەبەستی بە دیھێنانی سەقامگیری و گەیشتن بە رێککەوتن، بەڵام ئەوە تەنھا لە چوارچێوەی قسەکردن دەرنەچووە و ھیچ ھەنگاوێکی جددیان لە سەر ئەو پرسە نەھاویشتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، چین بە نھێنی بەردەوامە لە پەرەپێدانی بواری ئەتۆمی و لەئێستاشدا بە پێی ئەو زانیارییە ھەوالگرییانەی لە بەردەستیاندایە، پەکین بەنیازە کۆگا و گەنجینە ئەتۆمییەکانی سێ بۆ چوار ھێندە زیاد بکات.