لە کۆتایی دووەم رۆژی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا لە ڤیەننا، ئینرکی مۆرا کۆمسیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ دانوستانەکانی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند،  ئەگەری زۆرە تا ٧٢ سەعاتی تر بتوانن بگەنە رێککەوتن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، بەڵام ئەگەر کارێکی واش ڕووینەدا واتای کۆتاییھاتنی دانوستانەکان نیە.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو گەڕێکی تری دانوستانەکان بۆ کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە ڤیەننا دەستیپێکردەوە، کە لە مانگی ئادارەوە بەھۆی ناکۆکی نێوان ئەمریکا و ئێران، دانوستانەکان ڕاگیرابوون.