پۆلیسی ویلایەتی پەنسیلڤانیا بڵاویکردەوە، لە شارۆچکەی (نیسکوبیک) کە دەکەوێتە باکوری خۆرھەڵاتی ویلایەتی پەنسیلڤانیا ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و بەھۆیەوە دە کەس گیانیان لەدەستداوە کە تەمەنیان لە نێوان ١٩ بۆ ٧٩ ساڵدایە، سێ منداڵیشیان تێدایە کە تەمەنیان لە نێوان پێنج بۆ حەوت ساڵدایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی گەورەیی و زۆری ئاگرەکەوە کە ھۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووە، تا ئەو کاتەی تیمی ئاگرکوژێنەوە گەیشتووەتە شوێنەکە، ئەو ماڵە بە تەواوی سوتاوە و سەرجەم ئەو کەسانەشی تێیدابوون، گیانیان لەدەستداوە نەتوانراوە رزگار بکرێن.