لەدەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، ڤلادیمیر پوتن رایگەیاند، ئەمرۆ لە میانەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئەردۆغان یاداشتنی لێکتێگەیشتن لەنێوان روسیا و تورکیا ئیمزادەکەن و دۆسیەی سوریا تاوتوێ دەکەن، رۆڵی تورکیاشی لە دەستپێکردنەوەی گەیاندنی دانەوێڵە لە ئۆکراینەوە بەرزنرخاند. وتیشی،  دەبێت وڵاتانی ئەوروپا سوپاسگوزاری تورکیا بن کە غازی روسیایان بەبێ پچڕان بۆ دەگوازێتەوە .

لایخۆشیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ پوتن چەند دۆسیەیەکی گرنگ تاوتوێدەکەن بەتایبەت پێشھاتەکانی سوریا، ھەروەھا باسی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ دەکەن لە بوارەکانی وزە، وتیشی دەبێت گرەنتی دوانەخستنی کارکردن لە وێستگەی "ئۆکیۆ"ی ئەتۆمی بکرێت .