سێ کەشتی دیکەی ھەڵگری دانەوێڵەی ئۆکراین بەرێکەوتن
کوردسات نیوز
٥ی ئابی ٢٠٢٢
وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی رێککەوتنی ئیستەنبوڵ بۆ ھەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی و دانەوێڵەی ئۆکراین، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ کەشتی دیکە کە زیاتر لە ٥٨ ھەزار تۆن دانەوێڵەیان ھەڵگرتووە و دوای پشکنین و ئەنجامدانی سەرجەم رێکارە پێویستەکان بەپێی رێککەوتنەکە، ھەردوو بەندەری ئۆدیسا و چیرنۆمۆرسکیان بەجێھێشتووە.
راشیگەیاندووە، یەکێک لە کەشتیەکان بەرەو بەندەری کاراسکۆ لە تورکیا و کەشتی دووەم بەرەو بەندەری رینگاسکیدی لە ئیرلەندا و کەشتی سێیەمیش بەرەو بەندەری تیسپۆرت لە بەریتانیا بەڕێکەوتوون.