سکرتێری ناتۆ: ٢٣ ئەندام لە سەر بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا ڕازین
کوردسات نیوز
٤ی ئابی ٢٠٢٢
ئاڵای ئەندامانی ناتۆ.
یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە چەند سەعاتێک ڕەزامەندی لەسەر پڕۆتۆکۆڵی بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ دەربڕیووە، بەوەش ژمارەی ئەو وڵاتانەی ئیمزایان لەسەر پڕۆتۆکۆڵی بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە کردووە، بۆ ٢٣ وڵات لە کۆی ٣٠ی وڵاتی ئەندامی ناتۆ بەرزبووەتەوە.
ستۆڵتنبێرگ ڕاشیگەیاند، چەند وڵاتێکی تری ئەندامی ناتۆ، نزیکن لە تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکانیان بۆ رەزامەندیدان لەسەر بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ، ئەوەش خێراترین پڕۆسەی بە ئەندامبوونە بە درێژایی مێژووی ناتۆ.