تورکیا ناوەندی تەلڕەفعەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج و ٩ کەس برینداربوون
کوردسات نیوز
٤ی ئابی ٢٠٢٢
درۆنی تورکیا
پەیامنێری کوردسات نیوز لە رۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند، فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکراوی تورکیا ناوەندی ناحیەی (تەلرەفعەتی) لە ھەرێمی (شەھبا) کردە ئامانج و بەھۆیەوە ٩ کەس برینداربون کە ٦یان منداڵن و تەمەنیان لە نێوان ٦ بۆ ١٥ ساڵدایە.
بە پێی زانیارییەکانیش یەکێک لە بریندارەکان برینەکەی سەختە و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاڤرینی سەر بە ھەرێمی شەھبا کراوە.