دانوستانەکانی ڤیەننا سەبارەت بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی دەستپێدەکەنەوە
کوردسات نیوز
٤ی ئابی ٢٠٢٢
ئاڵای ئێران و ئەمریکا.
سەرچاوەیەک لە وەفدی دانوستانکاری ئێران لە ڤییەننا، لە وەڵامی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی رایگەیاند، دەنگۆی دەستبەرداربونی ئێران لە داواکاری دەرھێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر ناڕاستە، کە پێشتر رۆژنامە ئەمریکیەکە ڕایگەیاندبوو، ئێران دەستبەرداری داواکاری دەرھێنانی سوپای پاسداران بووە لە لیستی تیرۆر.