سبەینێ پوتن و ئەردۆغان لە سوچی کۆدەبنەوە
کوردسات نیوز
٤ی ئابی ٢٠٢٢
دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی گفتوگۆ لەبارەی دووبارە سەرھەڵدانەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ھەرێمی قەرەباغ کراوە و جەختکراوەتەوە لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان و روسیا.
وتیشی، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە ئەجێندای دیدارە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان پوتن و ئەردۆغان کە بڕیارە رۆژی ھەینی لە سوچی کۆببنەوە، دیدارەکەی ھەردوو سەرۆک، دووەم دیدارە لە ماوەی ١٧ رۆژدا، ئەوەش دوای ئەوەی ٢٠ی مانگی رابردوو لە تاران چاویان بەیەک کەوت.