نانسی پیلۆسی بەردەوامیی بە سەردانەکانی دەدات بۆ وڵاتانی ئاسیا
کوردسات نیوز
٤ی ئابی ٢٠٢٢
لە دوای سەردانەکەی بۆ تایوان و ئەو مشتومڕە زۆرەی سەردانەکە بە دوایخۆیدا ھێنا، پیلۆسی سەردانی کۆریای باشوری کرد و لەگەڵ کیم جین بیۆ سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانی لە کۆریای باشور کۆبۆوە، بەپێی راگەیەندراوێکی ھاوبەش، لە کۆبونەوەکەدا باس لە ھەرەشە ئەتۆمی و موشەکییەکانی کۆریای باکور کراوە و گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشور دوپاتکراوەتەوە لە دۆسیەکانی ئاسایشی ھەرێمی و ئابووری و کەش و ھەوادا .
سەبارەت بەو مشتومرەش کە بەھۆی سەردانەکەیەوە بۆ تایوان دروستبووە، پیلۆسی دوپاتیکردووەتەوە، چین ناتوانێت رێگری لە سەرکردەکانی وڵاتان بکات لە سەردانکردنی تایوان، لەلایەکی تریشەوە وەزیرانی دەرەوەی گروپی جی ٧ یش دوپاتیان کردووەتەوە، ھیچ پاساوێک نییە بۆ ئەوەی چین سەردانەکەی نانسی پیلۆسی وەک "بیانوو"یەک بەکاربھێنێت بۆ ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی.