کۆبوونەوەکەی سبەینێی پوتن و ئەردۆغان دووەمین کۆبوونەوەی راستەوخۆی نێوان ئەو دوو سەرۆکەیە لە ماوەی ١٧ رۆژدا، دوای ئەوەی لە ئێرانیش لوتکەیەک لە نێوانیاندا بەڕێوەچوو. 

بڕیارە ئۆپراسیۆنە چاوەڕوانکراوەکەی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە بێت. 

ھەروەھا پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و ئەنقەرە و دەستپێشخەرییەکانی تورکیا و بەڕێکردنی یەکەم کەشتی ھەڵگری گەنمی ئۆکراین لە ئیستەنبوڵ و جەنگی ئۆکراین و دۆسیە جیھانییەکانی تر تاوتوێ دەکرێن.