نەتەوەیەکگرتووەکان: مرۆڤایەتی رووبەڕووی مەترسی چەکی ئەتۆمی بووەتەوە
کوردسات نیوز
٢ی ئابی ٢٠٢٢
گۆتێرێس لە میانەی کۆبوونەوەی تایبەت بە پەیماننامەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆم، ھۆشداریدایە جیھان لە مەترسییەکانی چەکی ئەتۆمی و رایگەیاند، تەنھا لێکتێنەگەیشتن یاخود ھەڵە حسابکردن، مرۆڤایەتی دووچاری لەناوبردنی ئەتۆمی دەکات.
ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆریای باکور ئامادەکاری بۆ حەوتەم تاقیکردنەوەی ئەتۆمی دەکات، ئێرانیش ناتوانێت یاخود خواستی نیە بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ لەپێناو سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، ھەرچی روسیاشە چۆتە ناو یاری ھەڕەشە ئەتۆمییە مەترسیدارەکان لە ئۆکراین.