لە راگەیەندراوێکدا بلینکن ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردن و ھاوکاریکردنی گەلی ئەفغانستان لەرێی ھاوکاری مرۆیی و داواکردنی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەتایبەت کچان و ژنان، لەکاتێکدا بزوتنەوەی تاڵیبان ویستی نیە و توانای نیە پابەندبێت بە بەڵێنەکانیەوە.

دوپاتیشیکردووەتەوە داڵدەدانی ئەیمەن زەواھیری لە ئەفغانستان ، پێشێلکردنی رێککەوتنی دەوحەیە لەلایەن تاڵیبانەوە.

لەبەرامبەریشدا بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاندووە، ھێرشەکەی ئەمریکا لەناو خاکی ئەفغانستان، بەھەر پاساوێک بێت پێشێلکردنی بەڵێننامە نێودەوڵەتیەکان و رێککەوتنی دەوحەیە و دژی بەرژوەندییەکانی ئەمریکا و ئەفغانستانە لە ناوچەکەدا.