بایدن بە بۆنەی دەستپێکردنی کۆنگرەی دەیەمی پێداوچوونەوە بە پەیماننامەی بڵاونەکردنەوەی چەکی ئەتۆم، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئامادەیی ئیدارەکەی پیشاندا بۆ دەستپێکردنی دانوستانی بەپەلە لەگەڵ روسیا سەبارەت بە چوارچێوەی سنوردارکردنی چەکی ستراتیژی تاکو جێگەی پەیماننامەی ستارت ٣ بگرێتەوە کە ساڵی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.

ھەروەھا بایدن پابەندبوونی وڵاتەکەی بە سنوردارکردنی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی دووپاتکردەوەو داواشی لە روسیا کرد، ئامادەیی بسەلمێنێت بۆ کارکردن سەبارەت بە سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی.

سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاندوە، پێشنیازێکیان پێشکەشکردووە بۆ گەرەنتی گەڕانەوەی ھەردوولا بۆ جێبەجێکردنی پلانی کاری ھاوبەش لەگەڵ ئێران لە پێناو گەرەنتی بەدەستنەھێنانی چەکی ئەتۆمی .