ئێران: بۆ ئاسانکردنی دانوستانە ئەتۆمییەکان پێشنیازی نوێ پێشکەش دەکەین
کوردسات نیوز
١ی ئابی ٢٠٢٢
عەلی باقری کینی گەورە دانوستانکاری ئێران بۆ گفتوگۆ ئەتۆمییەکان رایگەیاند، وەفدی دانوستانکاری ئێران بۆ ئەم خولەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لە ڤییەننا چەند بیرۆکە و پێشنیازێکی نوێ پێشکەش دەکەن، کە تایبەتن بە ناوەڕۆک و شێوازی گفتوگۆکان بە مەبەستی زوو گەیشتنە بە ڕێککەوتن و نەھێشتنی بەربەست و ئاستەنگەکان.
وتیشی، ئێران بەوپەڕی ڕاستۆگییەوە گەڕاوەتەوە بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکان و بەھەموو شێوەیەک کار بۆ ئەوە دەکات ڕێککەوتنی ئەتۆمی زیندوو بکرێتەوە و ئامادەشن بۆئەوەی لەماوەیەکی کەمدا بە ئەنجامێکی باش کۆتایی بە دانوستانە ئەتۆمییەکان بھێنرێت بۆئەوەی ئەمریکاش ھەست بە بەرپرسیارێتی بکات.



