سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، توانا تەکنیکییەکانی ئێران لە بواری ئەتۆمیدا گەیشتووەتە ئاستێک کە بتوانن بۆمبی ئەتۆم بەرھەم بھێنن ، بەڵام لە ئێستادا تاران ھیچ پلانێکی بۆ ئەو ھەنگاوە نییە .

لەلایەکی تریشەوە ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە لە رۆژانی داھاتوودا وادەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤییەننا لە نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا دیاری دەکرێت ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە وڵاتەکەی ھەوڵ دەدات بۆ رێککەوتنێکی گشتگیر و ھەمیشەیی و بەھێز .