ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ویلایەتی کنتاکی لە ئەمریکا گەیشتە ٢٨ کەس
کوردسات نیوز
١ی ئابی ٢٠٢٢
حاکمی ویلایەتی کنتاکی لە ئەمریکا رایگەیاند، ئەو زریان و لافاوەی چەند رۆژێکە بەشی خۆرھەڵاتی ویلایەتەکەی گرتووەتەوە، تائێستا بەھۆیەوە ٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
پێشبینیش دەکرێت ژمارەی قوربانیی و رێژەی زیانەکان زۆر زیاتر بکات، چونکە ژمارەیەک ھاوڵاتیش بێسەروشوێنن کە نزیکەی ٥٠ کەسن، بەشێکی زۆری خانوو و ماڵەکانیش زیانیان بەرکەوتووە و ھەندێکیان بە تەواوی وێران بوون.
وتیشی، سەرجەم ھێزەکانی ویلایەتی کنتاکی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و بەردەوامیشن لە رزگارکردنی ھاوڵاتیان و گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی بێسەروشوێنن، کێشەی گەورەی بەردەم گەڕانیش پچڕانی ھێڵەکانی پەیوەندیکردنە لە زۆربەی ناوچەکانی خۆرھەڵاتی ویلایەتی کنتاکی.