ھەناردەکردنی گەنم لە بەندەری چۆرنۆمۆرسکی ئۆکراین لەسەر دەریای رەش دەستیپێکرد و کەشتییەکی تورکی گەنمەکە دەگەیەنێتە بازاڕەکانی جیھان، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین سەردانی بەندەرەکەی کرد و رایگەیاند، دوای دەستپێکردنی ھێرشەکانی روسیا، ئەوە یەکەمجارە گەنم ھەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.

ھاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و روسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و باسیان لە دۆسێی ھاوڵاتییە ئەمریکییەکان کرد کە لە روسیا دەستگیرکراون.

راشیگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ھاوتا روسییەکەی وتووە، پێویستە رێز لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ھەناردەکردنی گەنم بگرن و قبوڵیش ناکەین روسیا خاکی ئۆکراین بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی.