وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لە ھەوڵی بەردەوامدایە بۆ بەدەستھێنانی زانیاری لەسەر پریگۆژین و ئەو ڕێکخراوانەی ڕوسیا کە پەیوەندییان بە ناوبراوەوە ھەیە.

یەفگینی پریگۆژین پێشتر چێشتلێنەری پوتن بووە و ئێستا کەسێکی نزیکی پوتنە و بە چێشتلێنەرەکەی پوتن بەناوبانگە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئاژانسی توێژینەوەی ئینتەرنێت، کە لەلایەن ئەو سەرمایەدارە ڕوسییەوە کۆمەک دەکرێت، لە ساڵی ٢٠١٤ کاریکردووە لەسەر دەستوەردان لە سیستمی سیاسی ئەمریکا، بە دیاریکراویش لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ی سەرۆکایەتی ئەمریکا و نانەوەی ئاژاوە لە ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا.