لە ئەمریکا بەھۆی دروستبوونی لافاو ھەشت کەس گیانیان لەدەستدا
کوردسات نیوز
٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٢
ویلایەتی کەنتەکی لە ئەمریکا لە ساتی لافاودا.
ئاندی بەشیر حاکمی ویلایەتی کەنتەکی ، لافاوەکەی بە وێرانکەر لە مێژووی نوێدا ناوبرد و بەھۆی بێسەروشوێنبوونی ژمارەیەک ھاووڵاتیش پێشبینیکرد ژمارەی قوربانییەکان بەرزببێتەوە.
راشیگەیاند، نزیکەی ٣٠ کەس لە رێگە و بانەکاندا رزگارکراون و چاوەڕێشدەکرێت ئەمرۆ شەپۆلێکی تری بارانبارین ویلایەتەکە بگرێتەوە.
لەماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا بەھۆی بارانبارینی بەخوڕ، لافاوێکی زۆر لە خۆرھەڵاتی ویلایەتەکە دروستبووە و زیانی بەچەندین خانوو و ئۆتۆمبێل گەیاندووە، خەڵکیش بۆ پاراستنی گیانی خۆیان چوونەتە سەربانی خانووەکانیان.



