مەزڵوم کۆبانێ: تورکیا دەیەوێت تێکۆشانمان بۆ پاراستنی رۆژئاوای کوردستان لەناوببات
کوردسات نیوز
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٢
لە دوای کوژرانی چوار ئەندامی ئاسایش لە بۆردومانی درۆنێکی تورکیا لە شارۆچکەی عەین عیسا، مەزڵوم کۆبانێ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەم مانگەدا بەھۆی بۆردومانی درۆنەکانی تورکیاوە ٩ شەڕڤان و ٤ ئەندامی ئاسایش و ١٣ ھاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی، تورکیا لەڕێی بۆردومانی درۆنەکانییەوە ئاسایشی رۆژئاوای کردۆتە ئامانج و دەیەوێت تێکۆشانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی لەناو ببات.