"کیم جۆن ئون" سەرۆکی کۆریای باکور لە ساڵیادی ئاگربەستی جەنگی کۆریا لە وتارێکدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ھەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ ئەمریکا، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بڵاوکردنەوەی ھێزی بەرگری ئەتۆمی لەکاتی بوونی ھەر پێکدادانێکدا ڕاگەیاند. 

کیم جۆن ئون وتیشی، لەگەڵ کۆریای باشور لە شەڕدان و ھەر ھەوڵێکی ئەو وڵاتە دژی کۆریا باکور ڕووبەڕووی لەناوبردنی دەکاتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە کۆریای باکور سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ حەوتەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی کە دوایین تاقیکردنەوەی  لە ساڵی ٢٠١٧ ئەنجامدا.