پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ناوچەی "ئیمام زادە داوود" لە باکوری تاران دوای بارانبارین لافاو لە ناوچەکە دروستبووە و بەھۆی ڕۆچوونی زەوییەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ھەشت کەسی دیکەش برینداربوون. لەوبارەیەوە تەندروستی تاران ئاشکرایکرد، ڕەوشی تەندروستی ھەندێک لە بریندارەکان ناجێگرە.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، ھەر بەھۆی دروستبوونی لافاو لە پارێزگای "سیستان و بلوچستان" ماڵێک ڕووخاوە و دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

لای خۆیەوە "ئیبراھیم ڕەئیسی"سەرۆک کۆماری ئێران داوای لە پارێزگاری تاران کردووە ھەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ بەھاناوەچوونی لێقەوماوان.