ئاماژە بەوەش دەکات ،ئامانجی بنەرەتی ئەنقەرە لە سوریا لاوازکردنی کوردانی رۆژئاوای کوردستانە، لە ھەمان کاتدا لە پشتیوانی واشنتن بۆ ھێزە کوردەکانی رۆژئاوا دڵتەنگە.

بە پێی ڕاپورتەکە تێچوی سالانەی دەستێوەردانی تورکیا لە سوریا نزیکەی دوو ملیار دۆلارە و  نزیکەی ١٢ ھەزار سەربازی لە سوریا بڵاوکردووەتەوە و موچەی زیاتر لە ٥٠ ھەزار چەکداری سوریش دابین دەکات. 

ڕۆژنامەکە تیشکی خستوتە سەر گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریای لایەنگری تورکیا کە دەزانن ئەنقەرە نەک بۆ بەرژەوەندی سورییەکان بەڵکو بۆ بەرژەوەندی خۆی لە ناوچەکەدایە.