(یوری بۆریسوف) سەرۆکی دامەزراوەی (ڕوس کوسموس) ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە چوارچێوەی ھاریکاری نێودەوڵەتی لە وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی کاردەکات، پابەندیش دەبێت بە بەڵێنەکانی لەگەڵ ھاوبەشەکانی، بەڵام مۆسکۆ بڕیاریداوە لە ساڵی ٢٠٢٤ دا لە وێستگەکە بکشێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، تا ئەو کاتەش ڕوسیا کار لەسەر دروستکردنی وێستگەی بۆشایی ئاسمانی تایبەت بە خۆی دەکات.

رونیشیکردووە، پیشەسازی بواری ئاسمانی بە سەردەمێکی قورسدا تێپەڕ دەبێت، ئێستاش کار دەکەن لەسەر دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری بواری بۆشایی ئاسمان، لە بواری گەشت و پەیوەندییەکان و چاودێری کەشوھەوا چەند بوارێکی  دیکە.

پێشتر ڕوسیا ڕایگەیاندبوو،  ساڵێک بەر لە کۆتاییھێنان بە بەشدارییەکانی لە وێستگەی بۆشایی ئاسمان، ھاوبەشەکانی لەو ھەنگاوە ئاگادار دەکاتەوە.