فەڕەنسا: بەردەوام دەبین لە گەیاندنی ھاوکاری بۆ ئۆکراین
کوردسات نیوز
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢
دوای ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە تویتێکدا ھاوخەمی خۆی بۆ پاراستنی سەروەری خاکی ئۆکراین دەربڕی و رایگەیاند، پشتیوانی لە سەرۆک و گەلی ئەو وڵاتە دەکەن، جەختی لەوەشکردەوە، لە رووی ئابوری و دارایی و ھاوکاری سەربازییەوە، فەرەنسا لە گەیاندنی پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکراین بەردەوام دەبێت.
سکۆت مۆریسن سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیاش رایگەیاند، روسیا چەندین مانگە خۆی بۆ ئەو ھێرشە ئامادەکردووە و ئەوەی پوتن ئەنجامیدا چاوەڕوانکراو بوو، ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵپشتی حکومەت و خەڵکی ئۆکراین لە ھەموو بوارەکاندا دەکەن.
مۆریسن ئاشکراشیکرد، ئوسترالیا سزای بەسەر ھەشت ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا و پێنج بانکی ئەو وڵاتەدا سەپاندووە و ٣٠٠ ئەندامی پەرلەمانی روسیاش دەخاتە لیستی گەمارۆکانیانەوە.