لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینیەكان لە بەغداد، هێزە ئەمنییەكان رێكاریە ئەمنییەكانیان لە مەیدانی تەحریر چڕكردووەتەوە.

ئەمرۆ حەوت ساڵ بەسەر خۆپێشاندانەكانی تشرینی یەكەم لە عیراق تێدەپەرێت، كە  یەكێك بوون لە گەورەترین و كارگەرترین راپەڕین و جووڵانەوە جەماوەریییەكان لە مێژووی هاوچەرخی عیراقدا.

خۆپێشاندانەكان لە 1ی تشرینی یەكەمی 2019 بە شێوەیەكی رەسمی دەستیانپێكرد و پاشان لە 25ی تشرینی یەكەمی هەمان ساڵدا گەیشتنە لووتكە، مەیدانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغداد شوێنی سەرەكی و هێمای دیاری خۆپێشاندانەكان بوو.

داواكارییەكانی گەنجان و خۆپێشاندەران سەرەتا ئابووری و خزمەتگوزاری بوون، بەڵام زۆر بەخێرایی بوونە داواكاری ریشەیی سیاسی، داواكاری بۆ رووخاندنی سیستەمی پشكپشكێنەی تایفی كە لە دوای ساڵی 2003وە جێبەجێ دەكرا، خۆپیشاندانە 600 كوژرا و 25 هەزار بریندار لێكەوتەوە.

ئەم ڕاپەڕینە ئەنجامی سیاسی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتە عادل عەبدولمەهدی لێكەوتەوە، دواتر یاسای هەڵبژاردنەكان هەمواركرانەوە، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران لە تشرینی یەكەمی 2021دا.

ئێستاش تشرین وەك وەرچەرخانێكی مێژوویی لە هوشیاری سیاسی گەنجانی عیراق دەبینرێت و ساڵانە لە مانگی تشرینی یەكەمدا یاد دەكرێتەوە، چاوەرواندەكرێن ئەمرۆ خۆپیشاندێك بەو بۆنەیەوە بەرێوەبچێت و هێزە ئەمنیەكانیش رێكارەكانیان لە بارەیەوە توندكردووەتەوە.