عەباس عراقچی: هۆکاری سەرەکی نائارامی وڵاتان پێگە سەربازییەکانی ئەمریکان
بڵند
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
عەباس عراقچی رایگەیاند، هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکە بونی پێگە سەربازییەکانی ئەمریکان وئەو وڵاتانەی پێگەی سەربازی ئەمریکایان لێیە، نەک پارێزراو نەبوون، بونەتە بەشێک لە جەنگەکەش.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە میانی رێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی بەڵگەنامە و مۆزەخانەی شەهید خەرازی، رایگەیاند کە ستراتیژی بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرانبەر ناوچەکە لەسەر بنەمای ئاسایشی ناوخۆیی و رەتکردنەوەی دەستێوەردانی دەرەکی بە نەگۆڕی ماوەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایەگیاند، لەم رۆژانەدا زۆر باسی دەستپێکردنەوەی جەنگ دەکرێت؛ جەنگ ببێت یان نا سیاسەتەکانیان ناگۆڕن.
عراقچی دەڵێت؛ ئەم گرژیانەی رابوردوو بە بەتایبەت "جەنگی 40 رۆژەی رەمەزان"، خاڵێکی وەرچەرخانە لە مێژوی ناوچەکە و پێکهاتە ئاسایشییەکانی پێشوی گۆڕیوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، ئەزمونی مەیدانی جەنگ سەلماندی پشت بەستن بە هێزە دەرەکییەکان بونی پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵآتانی ناوچەکە، نەک هەر ئاسایشی بۆ ئەو وڵاتانە دابین نەکردووە، بەڵکو بەهۆی بەشدارییان لە کاردانەوەکان دژی ئێران و وەرگرتنی وەڵامی توند لەلایە تارانەوە، خۆیان بونەتە قوربانی.


