چین: پشتیوانی لە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەی ئۆکراین دەکەین
کوردسات نیوز
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢
سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت، هیواخوازە لەم مانگەدا کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لە نێوان دانوستانکارانی روسیا، ئۆکراین و ئەمریکا بەڕێوەبچێت، ئەمەش دوای سەردانی نوێنەرانی ئیدارەی ئەمریکا بۆ مۆسکۆ و کیێڤ.
ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، رایگەیاند، هەردوو نوێنەری ئەمریکا، ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر، چەندین پێشنیازی باشیان پێشکەش کردووە بۆ تاوتوێکردنی رێگەچارەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی وەک تورکیا و سویسرا یاخود وڵاتانی تر دەتوانن میوانداری ئەم کۆبوونەوە سێقۆڵییە بکهن، کە تێیدا بابەتەکانی پێوەندیدار بە هەناردەی دانەوێڵە، بەرهەمهێنانی وزە و نەوت و غاز دەستنیشان دەکرێن.
لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی، زیلینسکی ئاشکرایکرد، روسیا بە نێردراوەکانی دۆناڵد ترەمپی راگەیاندووە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان، ئەمەش رەنگە ڕێگە خۆش بکات بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و راگرتنی هێرشە سەربازییەکان.
سەرۆکی ئۆکراین جەختیشی کردەوە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا "پێویستی بە ترەمپ هەیە" و نایەوێت پێش هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول لە مانگی تشرینی دووەمدا تووڕەی بکات، بەوەش کۆشکی کرملن ئامادەیی بۆ دیالۆگ نیشانداوە.
لای خۆیەوە، دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتیی روسیا 'کرملن' رایگەیاند، وڵەتەکەی بەدووری نازانێت کۆبوونەوەی سێقۆڵی دەستپێبکات، بەڵام جەختی کردەوە هێشتا زووە باس لە شوێن و کاتی دیاریکراو بكرێت.
هاوکات، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا رایگەیاند، سەردانەکەیان بۆ مۆسکۆ و کیێڤ بووەتە هۆی بەدەستهێنانی "پێشکەوتنی جەوهەری" و رەخساندنی رەوشەکە بۆ دیاریکردنی وادەی گفتوگۆ سێقۆڵییەکان، ئاماژەی بەوەش کرد، ترەمپ بە جددی کار بۆ راگرتنی خوێنڕشتن و بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام دەکات.
لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی چاودێریکردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆک و تەندروستیی سێمێل، بە هاوکاریی پۆلیسی شارەوانی، دەستیان بەسەر بڕێک گۆشتی نەشیاودا گرت لە یەکێک لە خواردنگەکان کە لە پشکنینی تاقیگەییدا دەرنەچووبوو، و دەستبەجێ لەناویان برد.
وەزارەتی تەندروستی جەختی کردەوە کە تیمەکانی تەندروستی بەردەوام بەدواداچوون بۆ سەرجەم ئەو شوێنانە دەکەن کە پەیوەندییان بە ژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتییان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە شێوازێکی تەندروست.
راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی داواش لە هاووڵاتییان دەکات بۆ هەر سکاڵایەک لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کە پەیوەندیدار بێت بە کەرتی تەندروستییەوە، پەیوەندی بە ژمارە(07518169991) بکەن.
لە ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانیی نوێدا بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی، دەستەی دەستپاکی عیراق لە پارێزگای سەلاحەددین توانیویانە بەرپرسی بەشی موڵکایەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی تکریت و فەرمانبەرێکی هەمان بەش دەستگیر بکەن، دوای سەلماندنی تێوەگلانیان لە دەستبەسەرداگرتنی زەویی هاووڵاتییان.
بەپێی راگەیەندراوی دەستەی دەستپاکی، تۆمەتبارەکە بە هاوکاریی ژمارەیەک فەرمانبەر و راسپێردراو، وەسڵی مامەڵەی تەرخانکردنی زەویی هاووڵاتییانیان بە نرخێکی زۆر کەم کڕیوەتەوە و دواتر خستوویاننەتە نێو لیستی رەسمیی وەجبەکانی دابەشکردنی زەوی، تا ببنە خاوەنیان و بییانفڕۆشنەوە و قازانجەکەی لە نێوان خۆیاندا دابەش بکەن.
دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و دەستگیرکردنی بەرپرسەکە، لە کاتی پشکنینی ماڵەکەیدا دەست بەسەر 94 بەڵگەنامەی زەویی سەر بە شارەوانی، کۆمەڵێک وەسڵی وەرگرتنی مامەڵەی هاووڵاتییان، بڕێک پارەی عیراقی و دۆلار، ئۆتۆمبێلێکی نوێ، چەکی سووک و کۆمەڵێک زێڕدا گیراوە.
لە هەمان کاتدا، فەرمانبەرێکی تری هەمان بەش دەستگیرکرا کە لە ماڵەکەیدا کۆمەڵێک بەڵگەنامەی رەسمیی شارەوانی، لەوانە مامەڵەی تەرخانکردنی زەوی و گواستنەوەی موڵکایەتی شاردرابوونەوە. لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی نەزاهە، هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەکانی (289/ 298) لە یاسای سزادان راگەیەندراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.