جۆ بایدن: روسیا بەم جۆرە بەردەوام بێت باجێکی قورس دەدات
کوردسات نیوز
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢
جۆ بایدن
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئێستاوە گوژمەی یەکەمی سزاکانیان بۆ سەر روسیا دەستپێدەکات و سزای قورسیشیان بەسەر دوو بانکی روسیدا سەپاندووە.
وتیشی، سزاکان روسیا لە سیستمی بانکیی جیھانیی دووردەخەنەوە و سزا بەسەر سەرکرادیەتیی روسیا و خێزانەکانیان دەسەپێنن و رێگە نادەن روسیا دەستی بە سیستمی بانکیی نێودەوڵەتیی بگات.
بایدن داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بە توندی وەڵامی ھەنگاوەکانی روسیا بدەنەوە و وتی، ئەگەر روسیا بەم جۆرە بەردەوام بێت باجێکی قورس دەدات.