رەئیسی: ئەوانەی کار بۆ بێ بەھاکردنی تمەن دەکەن دەستگیر دەکرێن
کوردسات نیوز
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
ئیبراھیم رەئیسی تمەن
سەرۆکی ئێران وتیشی، قوتی خەڵک نابەستنەوە بە ھیچ پێشھاتێکی پەیوەست بە دۆسییەی ئەتۆمییەوە.
کوردسات نیوز
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
ئیبراھیم رەئیسی تمەن
دادگای تێهەڵچوونەوەی عیراق، سزای لەسێدارەدانی عەجاجی پەسەندکرد و دۆسیەکە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار دەکرێت.
دادگای تێهەڵچوونەوەی عیراق رایگەیاندووە: عەجاجی جەلادی ئەنفال تاوانی كۆمەڵكوژی ئەنجامداوە و ئەو هاووڵاتیانەی بەئامانجگرتووە کە لە ئەنفال جیاكراونەتەوە.
بەپێی بڕیاری دادگا، دۆسیەی عەجاج رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار دەكرێت بۆ ئەوەی مەرسومی لەسێدارەكانی بۆ دەربكرێت.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی سەر دانانەوێنێت بۆ ئەوەی کە پێی دەڵێت "هەڕەشە و خۆسەپێنی"، و ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتانی ناوچەکە ئێستا زیاتر درک بە گرنگیی هاوکاری و نزیکبوونەوە دەکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵانگارییانە هاوبەشەکاندا.
ئاژانسی ئیرنا لە زاری پزیشکیانەوە بڵاوی کردەوە: ئێران، لە پاڵ بەهێزکردنی یەکڕیزیی ناوخۆیی، بە جدی بەردەوامە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە برایانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهانی ئیسلامیدا، هۆشداریشی دا کە: پەیوەندییە هەرێمییەکان لە ساڵانی کۆتاییدا رەوتی گەشەسەندنیان بەخۆوە بینیوە، و هاوبەشیی گرنگی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا بونیاد نراون.
ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە "ئەگەر وڵاتانی ئیسلامی پشت بە خاڵە هاوبەشەکان ببەستن و توانای مرۆیی، ئابوری و کولتووریی خۆیان لە گەشتی هاوکاریدا بەکاربهێنن، ئەوا هیچ هێزێک ناتوانێت هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بکات، و پێشی وابوو کە: زۆربەی قەیرانەکانی ئێستا دەرئەنجامی ئەو ناکۆکی و دابەشبوونانەن کە دوژمنان کاریان بۆ قووڵکردنەوەی کردووە.
لە هەمان چوارچێوەدا، محەممەد باقر قالیباف، و سەرۆکی تیمی دانوستانکار لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان، پێدانی مافی دەستڕاگەیشتنی بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانەی ئێران کە کەوتبوونە بەر هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل، رەتکردەوە و ئەو هەواڵانەی بە "دۆزینەوە و درۆ" ناوبرد.
لەلایەکی ترەوە، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، پێشتر جەختی کردبووەوە کە پرسی دەستڕاگەیشتنی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ دامەزراوە ئەتۆمییە پێکراوەکان، یەکلا نابێتەوە مەگەر لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی کۆتاییدا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکاندا.
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران، بەپێی ئەوەی پێشتر راگەیاندرابوو، پێکهاتووە لە: راگرتنی هەمیشەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، دووبارە کردنەۆوەی گەرووی هورمز، لادانی هەندێک لە کۆتوبەندە داراییەکان، ئازادکردنی داراییە سڕکراوەکانی ئێران، و پێدانی لێخۆشبوون بۆ هەناردەکردنی نەوتی ئێران، سەرەڕای دامەزراندنی سندوقێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئێران بە بەهای 300 ملیار دۆلار و هاندەرە ئابوورییەکانی تر.
نزیكەی 24 سەعاتە فڕۆكەوانێكی سەر بە كەشتی فڕۆكە هەڵگری جۆرج بۆشی ئەمریكی لە دەریای عەرەبیدا بێسەروشوێنە و تیمەكان سەرقاڵی گەڕانن بە دوایدا.
كەشتیگەلی دەریایی پێنجەمی ئەمریكا رایگەیاند، هەلیكۆپتەرێكی سەر بە كەشتی یو ئێس ئێس جۆرج ئێچ دەبلیو بۆشی ئەمریكی لە دەریای عەرەبیدا تێكشكاوەو سێ لە ئەندامانی تیمی هێلیكۆپتەرەكە رزگاركراون، بەڵام فڕۆكەوانەكە هێشتا بێسەروشوێنە.
بەپێی راگەیەنراوی كەشتیگەلی دەریایی ئەمریكا، لە نیوەڕۆی دوێنێوە گەڕان بەدوای فڕۆكەوانەكەدا بەردەوامە، بەڵام هێشتا ناسنامەكەی ئاشكرا نەكراوە.
دەشڵێت، هیچ ئاماژەیەك نییە كە روداوەكە بەهۆی بەئامانجگرتنی هێلیكۆپتەرەكەوە بووبێت یان كێشەی تەكنیكی بێت، بەڵام لێكۆڵینەوە لەوبارەوە دەستیپێكردووە.