لە کەناراوەکانی لیبیا ١٠ کۆچبەر خنکان و ٩٩ کۆچبەریش ڕزگار کران
کوردسات نیوز
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
تیمە دەریاوانییەکانی لیبیا ڕایانگەیاند، ٩٩ کۆچبەریان لەسەر بەلەمێک ڕزگار کردووە و دوای ڕزگارکردنیشیان سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو و خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستی.
تیمەکە ڕاشیگەیاندووە، ١٠ لە کۆچبەرەکانی ناو بەلەمەکە بەھۆی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵخییەوە خنکاون، پزیشکانی بێسنوریش دەڵێت، تیمەکان دەیانتوانی زووتر فریای کۆچبەرەکان بکەون و ڕێگەیان نەدایە ئەو کارەساتە ڕووبدات.
بە پێی زانیارییەکانی حکومەتی لیبیا تەنھا لە ١١ مانگی ئەمساڵدا ٥٩ ھەزار کۆچبەر لە سنورە ئاوییەکانی لیبیاوە خۆیان گەیاندووەتە ئیتاڵیا.