کارەبای سلێمانی: داوای لێبوردنمان لە لەتیف هەڵمەت کرد و کارەباکەی بۆ هەڵکرایەوە
بڵند
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
کارەبای سلێمانی رایەگیاند کوژانەوەی کارەبای ماڵی لەتیف هەڵمەتی شاعیر، پەیوەندی بەپسولەی کارەباوە هەبوە و لە ئێستادا کارەباکەی بۆ هەڵکراوەتەوە.
کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە دوای ئاگاداربونیان لە بابەتەکە، راستەوخۆ پەیوەندیان بە لەتیف هەڵمەتی شاعیرەوە کردوە و دوای وەرگرتنی زانیارییەکان کارەباکەی بۆهەڵکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سیستمەکە ناوی هاوبەشەکان ناناسێت و دەیکوژێنێتەوە، لە ئێستادا کارەباکەی بۆهەڵکراوەتەوە و داوای لێبوردنی لێکراوە.
کارەبای سلێمانی جەختیکردوەتەوە، کوژاندنەوەی کارەباکە پەیوەندی بە سیستمەوە هەبوە، ئەگەرن، مامۆستا لەتیف هەڵمەتی شاعیر سەرمایەیەکی گەورەی کوردستانە و جێگەی شانازییانە هەمیشە خزمەتی بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەتیف هەڵمەتی شاعیر لە پەیجی تایبەتی خۆی رایگەیاندبوو، پارەی کارەبا و پرۆژەی روناکیشیداوە، بەڵام کارەبای ماڵەکەیان کوژاندوەتەوە.


