ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردوەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیستراوە و کەشتییەکی نەوتهەڵگربوە لە کاتی تێپەرین بە گەروی هورمزدا کراوەتە ئامانج.

ئاژانسەکە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان، وێنەیەکی مانگی دەستکردی کەشتییەکی بڵاوکردوەتەوە، کە پشتی کەشتییەک نیشاندەدات و  ئاماژەی بەوەکردوە، لەکاتی تێپەڕینی بە گەروەکەدا کراوەتە ئامانج.

سەرەڕای بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانە، بەڵام تا ئێستا دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا (UKMTO)  زانیارییەکەی پشتڕاستنەکردوەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا، سوپای پاسداران بە ئامانجگرتنی کەشتییەکانی لە گەروی هورمزدا زیاد کردوە و ئەمەش بوەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕدا.