حوسێن موحێبی، وتەبێژی سپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، کۆمەڵهگەی ئێران دەبێت بە وریایی و بەرپرسیارێتیەوە مامەڵەبکات لەم جەنگی روبەڕو وڵاتەکەیان بوەتەوە، جەختیش دەکاتەوە ئێران دەبیطە زلهێزی جیهان.

ئەمڕۆ شەممە، لە کۆنفرانسێکدا بۆ هێزەچەکدارەکان، حوسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بۆ دیاریکردنی چارەنوسی ئێران پێویستیان بە یەکگرتویی و پشتبەستن بە توانا ناوخۆییەکاننیان هەیە.

ناوبراو بانگەشەی ئەوەیکرد،  لە جەنگی ئێراندا سەرکەوتن بۆ ئەوانە  و "بە ئیزنی خودا دەبنە زلهێزی جیهان دوای جەنگەکە".

ناوبراو بەسەربازەکانی راگەیاند، ئەم جەنگە جگە لە دەسەڵاتی سەربازی، پەیوەستە بە  کولتور، ناسنامە و شارستانیەتی ئێرانەوە  ودەبێت بەە ئاگاییەوە خۆیان بۆ ئەو روبەڕوبونەوەیە ئامادە بکەن.

موحیبی ئاماژەی بەوەکردوە، لەم جەنگەدا دوژمن دەیەوێت شوناسی ئیسلامی و ناسنامەی ئێران لاوازبکەن و کلتورەکەیان لەناو ببەن.