ئەمریكا هۆشداری توند دەداتە هاووڵاتییانی لە گەشتكردن بۆ عیراق و دەڵێت، حكومەتی عیراق ناتوانێت گرەنتی پاراستنی ژیانی هاووڵاتییانی ئەمریكی بكات لە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی جەنگ لە ناوچەكە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ماڵپەڕەكەیدا هۆشداری توندی داوەتە هاوڵاتییانی لە گەشتكردن بۆ عیراق و رایگەیاندووە، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەوە مەترسی هێرشی ئێران و گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی و حوسییەكان بۆ سەر هاووڵاتییانی ئەمریكی لە عیراق هەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، حكومەتی عیراق ناتوانێت گرەنتی پاراستنی ژیانی هاووڵاتییانی ئەمریكی بكات لە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی جەنگ لە ناوچەكە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە، مەترسییەكانی رفاندن و ئەشكەنجەدانی هاوڵاتییانی ئەمریكی لە عیراق لە بەرزترین ئاستدایە و پێویستە هاوڵاتییانی ئەمریكی لە بەرزترین ئاستی هۆشیاریدا بن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، نێردەی ئەمریكا بۆ عیراق رایگەیاندووە، رەنگە كۆتایی ئەم هەفتەیە جارێكی تر هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەستپێبكاتەوە.