ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر کڵێساکەی ئوردن بۆ هەشت کەس بەرزبووەوە
محەمەد رزگار
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر کڵێساکەی سەر بە پارێزگای کەرەک لە باشوری ئوردن بۆ هەشت کەس بەرزبووەوە.
وەزیری تەندروستی ئوردن بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر کڵێساکەی کەرەک بۆ هەشت کەس بەرزبووەوە دوای ئەوەی یەکێک لە بریندارەکان رەوشی تەندروستی ناجێگیر بوو، گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا 26 بریندار لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن و تەنها یەکێکیان رەوشی تەندروستی ناجێگیرە.
جێگەی ئاماژەیە، رۆژی هەینی لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللـەی چەند چەکدارێک لە ناوەوە و دەرەوەی کەنیسەی رۆم ئۆرسۆدۆکس لە پارێزگای کەرەک حەوت کەس کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون.


