بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلە تایوانی ھەژاند
کوردسات نیوز
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
بومەلەرزەکە لە بە دووری سێ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی سواۆ ڕوویداوە و ھێشتا زیانەکانی نەزانراوە. مانگی ڕابردووش بومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی ٥.٧ پلە ئەو وڵاتەی ھەژاند.
کوردسات نیوز
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
بومەلەرزەکە لە بە دووری سێ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی سواۆ ڕوویداوە و ھێشتا زیانەکانی نەزانراوە. مانگی ڕابردووش بومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی ٥.٧ پلە ئەو وڵاتەی ھەژاند.
کەشناسیی هەرێم پێشبینی نوێی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و تاوەباران و هەورەتریشقە دەبێت، لەگەڵ بەردەوامی خۆڵبارین.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت، لەگەڵ کەمێک دابارینی تاوەباران و بروسکە لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور، هەروەها کەمێک تۆزوخۆڵ لە ناوچەکانی باشوری هەرێم بەرز دەبنەوە.
ئەوەش هاتووە، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونی تاوەباران و بروسکە بەشێوەیەکی پچڕپچڕ، کە لە ناوچە نیمچەشاخاویی و سنورییەکان کاریگەری زیاتر دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە و سبەینێش 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
کەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ خێرایی با 10 بۆ 25 کیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێکدا و هەندێک جاریش دەگاتە سەروو 30 یلۆمەتر، سبەینێش لە نێوان 10 بۆ 30 کیلۆمەتردا دەبێت و هەندێک جار خێراییەکەی دەگاتە سەروو 50 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ:
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :34 پلەی سیلیزی
پەکەکە ئەنجامەکانی کۆنگرەی 12ی خۆی بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیەنراوەکە، خەباتی چەکداریی خۆی کۆتایی پێهێنا و لەمەودوا لەبری خەباتی چەکداریی لە فۆڕمێکی دیکەدا لە رێگای خەباتی سیاسییەوە بەردەوام دەبێت.
پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' ئەنجامەکانی کۆنگرەی 12ی خۆی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کۆنگرەکە بە بەشداریی 232 ئەندام و لە دوو شوێنی جیاواز ئەنجامدرا و سێ رۆژی خایاند.
ئەوەشی خستووەتە روو، لە کۆنگرەدا باس لە پرسەکانی سەرکردایەتی، شەهیدان، پێشمەرگە و بوونی رێکخراوەیی پارتەکە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداریی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی کراون، لە کۆنگرەکەشدا بڕیاری مێژوویی دراون کە نوێنەرایەتی سەرەتایەکی نوێ دەکەن.
پەکەکە ئەرکی مێژوویی خۆی بەجێ هێناوە
لە راگەیەنراوەکەشدا هاتووە، پەکەکە سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوچوون و پارچەبوونی گەلی کوردی تێکشکاند و پرسی کوردی گەیاندە ئاستی چارەسەری، لەم خاڵەدا ئەرکی مێژوویی خۆی بەجێهێناوە.
ئەوەش هاتووە، لەسەر بنەماکانی کۆنگرەی 12، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی لەلایەن رێبەر ئاپۆوە، پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خەباتی چەکداریی داوە و کۆتایی بە هەر چالاکییەک دێت لەژێر ئەو ناوەدا.
لە درێژەی راگەیەنراوەکەدا پەکەکە باس لە قۆناغەکانی خەباتی پارتەکەی دەکات و باس لەوە دەکات، هەلومەرج لە رابردوودا پێویستی بە خەباتی چەکداری هەبووە. درێژەی قۆناغەکانی ئەو خەباتەشی روون کردووەتەوە.
ئەو پێشهاتانەی روو دەدەن، پێویستیان بە داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی کورد و تورک هەیە
لەدوای خەباتی چەکداریش پارتی کرێکارانی کوردستان لە راگەیەنراوەکەیدا دەڵێت، خەباتی 52 ساڵە ئەوە پشان دەدات، پرسی کورد تەنها بە چارەسەرکردن لەسەر بنەمای وڵاتێکی هاوبەش و هاووڵاتیی یەکسان سەردەکەوێت، ئەو پێشهاتانەی ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە چوارچێوەی جەنگی جیهانیی سێیەمدا روودەدەن، پێویستی بە داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی کورد و تورک هەیە.
گەلەکەمان لە هەرکەسێک زیاتر لە هەڵوەشاندنەوەی خەباتی چەکداریی تێدەگات
پەکەکە باس لە سیاسەتەکانی لەناوبردن و نکۆڵیکردن لە گەلی کورد و رووبەڕووبوونەوەی لەناوبردن و جینۆساید دەکات و بۆ قۆناغی ئێستاش دەڵێت، "ئێمە باوەڕمان وایە، گەلەکەمان لە هەرکەسێک زیاتر لە هەڵوەشاندنەوەی خەباتی چەکداریی تێدەگات، لە قۆناغی داهاتووشدا لەسەر بنەمای بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی، بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێ دەگەیەنن".
دەشڵێت، "گەلەکەمان بە پێشەنگی ژنان و گەنجان، دەتوانن لە هەر بوارێکدا رێکخستنەکانی خۆیان، بە زمان و ناسنامە و کلتووری خۆیان درێژە پێبدەن و بەرگری بکەن و بە گیانی کۆکردنەوەوە کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و کۆمەڵایەتی گرنگ پێکبهێنن، لەسەر ئەو بنەمایەشەوە پێمان وایە، پارتە سیاسییە کوردییەکان و سەرکردە گەورەکان و رێکخراوە دیموکراسییەکان، بەرپرسیارێتی پرسی دیموکراسی کورد و ناسیۆنالیزمی دیموکراسی کوردی لە ئەستۆ دەگرن".
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرەی 12 پێویستی بە رابەرایەتی ئاپۆ هەیە
لەبارەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خەباتی چەکداریشەوە پەکەکە باس لەوە دەکات، "بڕیاری کۆنگرە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و خەباتی چەکداریی، زەمینەیەکی لەبار بۆ گەیشتن بە ئاشتیی هەمیشەیی و چارەسەریی دیموکراسی دەڕەخسێنێت، هەروەها جێبەجێکردنی بڕیارەکان پێویستی بە رابەرایەتیکردن لەلایەن رێبەر ئاپۆ و دان نان بە مافە سیاسییە دیموکراسییەکان و گەرەنتی یاسایی دروست هەیە، کە لەم قۆناغەشدا گرنگە پەرلەمانی تورکیا بە بەرپرسیارێتی مێژووییەوە رۆڵی خۆی بگێرێت".
داواش لە لایەنە سیاسییەکانی تورکیا، پارتە سیاسییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پیاوانی ئایینی، ریشسپی و پیاوماقوڵان، رۆشنبیر و راگەیەندکاران، هونەرمەندان، ژنان و گەنجان، کرێکاران و سەرجەم چین و توێژ و رێکخراوەکانی کۆمەڵگە دەکەن، کە بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و بەشداری پرۆسەی ئاشتیی بکەن.
پارتی کرێکارانی کوردستان ئەوەشی روون کردووەتەوە، "پێویستە هێزە نێودەوڵەتییەکان، بەرپرسیارێتی ئەو سیاسەتی جینۆسایدەی لە 100 ساڵی رابردوودا بەرانبەر بە کورد گیراوەتە بەر؛ لە ئەستۆ بگرن و رێگر نەبن لەبەردەم سیاسەتی دیموکراسیدا، داواشیان لێدەکەین، پشتگیری پرۆسەکە بکەن".
لە راگەیەنراوەکەیدا پەکەکە شەهیدبوونی دوو کادری پێشەنگ و سەرەکی پارتەکەی راگەیاند، کە فوئاد عەلی حەیدەری لە ساڵی 2018؛ رەزا ئاڵتونی لە 2019دا شەهیدبوون و ئاماژەی بەوەکردووە، "شەهید فوئاد عەلی وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتەکە بە سیمبولی 'دڵسۆزی سەرکردایەتی، راستی و ژیانی پیرۆز' ناسێنرا، هەروەها شەهید رەزا ئاڵتونی هاوڕێی قۆناغەکانی سەرەتای رێبەر ئاپۆ وەک سیمبولی 'هاوڕییەتی ئازادی' ناسێنرا".
هەروەها داواش دەکەن، کە خەونەکانی سری سورەیا ئۆندەر بەدی بهێنرێت.
لە کۆتاییشدا پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' بە دروشمی:
"سۆسیالیزمی نەتەوەیی دەوڵەتدار شکست دەهێنێت، سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراسی دەگاتە سەرکەوتن. پێداگری لە مرۆڤایەتی پێداگرییە لە سۆسیالیزم-بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی بە راگەیەنراوەکەی هێناوە.
دوێنێ یەکشەممە، پەکەکە رایگەیاند، کۆنگرەی 12ی خۆیان لە رۆژانی 5 تا 7ی ئەم مانگەدا لە ناوچەکانی پاراستنی مەدیا "بە سەرکەوتوویی" لە دوو شوێنی جیاواز ئەنجام داوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای ١٠ ساڵ لە رێگریی دەسەڵاتدارانی توركیا، رۆژی ٢٨ی ١٢ی ساڵی رابردوو، رێگە درا وەفدێكی پەرلەمانتارانی پارتی یەكسانی و دیموكراسی 'دەم پارتی' بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بچنە دوورگەی ئیمڕاڵی و لەگەڵیدا کۆببنەوە، کە کۆبوونەوەکەش سێ سەعاتی خایاند.
لە کۆتایی ساڵی رابردوو و سەرەتای ئەمساڵەوە پرسی ئاشتی لە باکوری کوردستان و تورکیا سەری هەڵداوەتەوە و چەند جارێک وەفدی ئیمڕاڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەیان کرد، لە رۆژی 27ی شوباتدا وەفدەکە پەیامێکی مێژووییان لەلایەن ئۆجەلانەوە بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەدا عەبدوڵا ئۆجەلان رایگەیاندبوو: بانگەوازی چەکدانان دەکەم و بەرپرسیارێتییەکەی دەگرمە ئەستۆ. پێویستە پەکەکە گۆنگرە ببەستێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی مین دانیشتووانی چۆمان و گەڵالە و سمیلان ئاگادار دەکاتەوە بەوەی سبەینێ دەنگی تەقینەوە دەبیستن، بەڵام پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات و ئەوە چالاکی بەڕێوەبەرایەتییەکەیە. داواش دەکات، هاووڵاتیان نەچن بۆ گیای بەهارە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین لە هەولێر ئاگاداری دانیشتووانی قەزای چۆمان و ناحیەکانی گەڵاڵە و سمیلان دەکاتەوە، سبەینێ دووشەممە، سەعات 10 بۆ 11ی پێش نیوەڕۆ، چالاکییەکی لەناوبردنی مینن بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چالاکییەکە لە بەرزاییەکانی چیای بەردەبوکدا دەبێت و بەڕێوەبەرایەتییەکە ژمارەیەک مین بەشێوەی بەکۆمەڵ لەناو دەبات، بۆیە دەنگی تەقینەوەی بەرز دەبیسترێت.
داواش لە هاووڵاتیانی ناوچەکە دەکەن، بۆ مەبەستی گەشتیاری یان گیای بەهارە و هەر مەبەستێکی دیکە، لەو ناوچەیە نزیک نەبنەوە و لــەکـــاتـــی بـیـسـتــنـی دەنـگی بەهــێــزی تەقەمەنیەکان توشی ترس و دڵەڕاوکێ نەبن.
چالاکییەکانی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی بە کۆمەڵ ساڵانە بەپێی پێویست لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی مینەوە بەڕێوەدەچێت و چەندین چەک و تۆپ و ناپاڵم و مینی سەردەمی رژێمی پێشووی عیراق لە شوێنە دوورەدەستەکان و دوور لە ناوچەی دانیشتووان دەتەقێننەوە لەناوی دەبەن.
هێشتا بەشێکی زۆری ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی هەرێم مینی چێنراو و پاشماوەی ئەو بۆمبانەی تێدا ماوە کە لە سەردەمی رژێمی پێشووی عیراق 'حزبی بەعسدا' دانراون، ئەگەرچی بەشێکی زۆری خاکی کوردستان پاککراوەتەوە، بەڵام هێشتا نزیکەی 30٪ی خاکی پیسبوو بە مین لە هەرێم ماوە.